AA
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، جێرۆمی پاوڵ، ئاشكرایكرد له حاڵه‌تی لاوازبوونی ئابووریی ئه‌مریكا له قۆناغی داهاتوودا، ره‌نگه دابه‌زاندنی زیاتر له سووده‌كاندا بكرێت و به‌رزكردنه‌وه یان دابه‌زاندنی سوود له‌لایه‌ن بانكه‌كه‌وه، به‌نده به داتاكانی ئاینده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، ٢٥ پله سوودی بانكیی دابه‌زاند و گه‌یاندییه نێوان له‌سه‌دا ١،٧٥ تا له‌سه‌دا ٢،٠٠، جێرۆمی پاوڵ به‌شداریی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كرد و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و ئابووری پێچه‌وانه ببێته‌وه، ره‌نگه زنجیره‌یه‌ك دابه‌زاندنی گشتگیرتر له سووددا، گونجاو بێت".
پاوڵ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دابه‌زاندنی رێژه‌كانی سوود له‌پێناو پارێزگارییكردن له هێزی ئابووریی و خوڵقاندنی متمانه له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كاندا، گیراونه‌ته به‌ر و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه بنه‌مای بینراوی ئابووریی ئه‌رێنییه و بازاڕی هه‌لی كار به‌هێزه.
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌فته‌یه فشاری سه‌رچاوه‌ی دارایی له بازاڕه‌كاندا زیادیكردووه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی رێژه‌كانی سوود له نێوه‌ندی گونجاو‌دا، ئه‌نجامدانی كاری پێویست درێژه‌یان ده‌بێت.
جێرۆمی پاوڵ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئاڕاسته‌یه‌كی ده‌ستنیشانكراوی پێشوه‌خته سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی دراو بوونی نییه و رایگه‌یاند: "كاره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی بۆ له‌ومه‌ودوا، به‌نده به داتاكانی ئاینده‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی جیاوازیی بیروڕا له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی بانكی ناوه‌ندییدا هه‌یه، پاوڵ رایگه‌یاند: "ئه‌مه بۆ كاربه‌ده‌ستانی بانكی ناوه‌ندیی قۆناغێكی زه‌حمه‌تی بیركردنه‌وه‌ی لۆژیكییه".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئابووریی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌كردن به خێراییه‌كی نه‌رم و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ناروونییهكانی بواری بازرگانیی هۆكاری هێواشیین له گه‌شه‌كردندا.
دوێنێ بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، ٢٥ پله سوودی بانكیی دابه‌زاند و گه‌یاندییه نێوان له‌سه‌دا ١،٧٥ تا له‌سه‌دا ٢،٠٠.
بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد ٢٥ پله سوودی بانكیی دابه‌زاندووه.
بانكه‌كه رۆژی ٣١ی تهمووز سوودی بانكیی ٢٥ پله دابه‌زاندبوو، له‌نێوان له‌سه‌دا ٢،٠٠ تا له‌سه‌دا ٢،٢٥ هێشتبوویه‌وه.