23 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2020
بەغدا - AA
وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەللاوی رایگەیاند کە لەگەڵ سعوودیە، لەسەر گواستنەوەی کارەبا و پەرەپێدان بە بازاڕی وزە رێککەوتوون.
عەلی عەللاوی کە دوێنێ ھەینی بە سەردانێک گەیشتووەتە ریاز تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لە دیدارەکەی لە سعوودیە دەکەت و دەلێت: "لەمیانی دیدارەکەم لەگەڵ وەزیری وزەی سعوودیە، شازادە عەبدولئەمیر بن سەلمان لەسەر کاراکردنی ھێڵی گواستنەوەی کارەبا لە نێوان عێراق و سعوودیە رێککەوتین".
عەللاوی نووسیوویەتی: "ھەر لەمیانی دیدارەکەدا، لەسەر پەرەپێدان بە بازاڕی وزە و وەبەرھێنان و بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا لە عێراق رێککەوتین".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، حکوومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی لە ئایاری ٢٠١٩دا، پڕۆژە یاسایەکی بۆ ھاندانی وەبەرھێنان لەگەڵ سعوودیە پەسەندکردبوو.