تەعز
لەچوارچێوەی هەڵمەتی هاوپەیمانێتی عەرەبی بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن بە سەرۆکایەتی سعوودیە ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بنکەی چەکدارانی حوسی لە شاری تەعز ناوەڕاستی یەمەن ئەنجامدا.
بەپێی سەرچاوەکانی ئەمنی، ھێزەکانی ھاوپەیمان بە سەرۆکایەتی سعوودیە ھێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانیان بۆ سەر حوسییەکان ئەنجامدا.
لە بۆردومانەکەدا ئەندامانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە شاری تەعز کراونەتە ئامانج، ھەروەھا کاروانێکی سەربازی حوسییەکان لەکاتی چوونیان لە پارێزگای ئیب بۆ پارێزگای تەعز کە ھاوکارییان دەگواستەوە لە لایەن فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانەوە تێکشکێندران.
حوسییەکان لە ناوچەکانی تەعەز بە چەکی دژە فڕۆکە بەرپەرچی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانیان دایەوە و سەبارەت بەزیانی گیانی ھیچ زانیاریەک ئاشکرا نەکراوە.
لە ٢٦ی ئاداری رابردوو و لەسەر داوای سەرکۆماری یەمەن عەبدرەبە مەنسووڕ ھادی سعوودیە و ژمارەیەکی دیکەی وڵاتی عەرەب ئۆپەراسیۆنییان بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن دەستپێکرد و ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوا و ناوچەکە پیشتگیری خۆیان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە راگەیاند.