Burhan Sansarlıoğlu
27 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
بەپێی ئەو داتایانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا دەستی کەوتووە، هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و کەنداو لە ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢١ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
داتاکە ڕوونی دەکاتەوە کە هەناردەی کاڵا و شتومەکی تورکیا بۆ هەر یەکە لە وڵاتانی بەحرێن، ئیمارات، فەڵەستین، عێراق، ئێران، ئیسرائیل، قەتەر، کوێت، کۆماری قوبرسی تورکی، لوبنان، سووریا، سعوودیە، عوممان، ئوردن و یەمەن بووە.
زۆرترین هەناردەی کاڵا و شتومەکی تورکیا لەناو وڵاتانی کەنداو لە مەودای نێوان سەرتای کانوونی دووهەم بۆ کۆتایی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بۆ وڵاتی عێراق بووە بە قەبارەی حەوت ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار. دوای عێراق ئیمارات بە قەبارەی چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن، ئیسرائیل دوو ملیار و ئێرانیش بە ١ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار لە پلەکانی دواتری دێن.
دانەوێڵە، پاقلەمەنی و تۆوە چەورەکان و بەرهەمەکانیان زۆرترینی هەناردەی ئەو بەرهەمانە بوون کە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و کەنداو فرۆشراون.
خشتەی هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بەو شێوەیەیە:
| ١ی کانوونی دووهەم بۆ ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ |
|
| وڵات | هەزار دۆلار |
| عێراق | 7.772.352,15 |
| ئیمارات | 4.415.176,63 |
| ئیسرائیل | 4.401.793,87 |
| ئێران | 2.048.165,12 |
| سعوودیە | 1.824.380,92 |
| کۆماری قوبرسی تورکی | 1.253.906,45 |
| سووریا | 1.115.492,50 |
| لوبنان | 1.099.709,95 |
| یەمەن | 715.953,20 |
| قەتەر | 591.575,33 |
| ئوردن | 579.810,26 |
| کوێت | 454.806,12 |
| عوممان | 248.099,51 |
| بەحرێن | 122.865,40 |
| دەوڵەتی فەڵەستین | 103.925,60 |
| کۆی گشتی | 26.748.013,02 |