Hemın Othman Mohammed
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
راوێژكاری پیشه‌سازی به‌رگری ئیسماعیل ده‌میر رایگه‌یاند، جگه له ئه‌مریكا یه‌كه‌م ناوه‌ند كه هه‌ڵبژێردراوه بۆ دروست كردن، چاودێری كردن و پێكه‌وه‌به‌ستنی پارچه‌كانی بزوێنه‌ری ئێف-35 توركیایه و گوتی: "له ساڵی 2018 ده‌ست ده‌كرێت به راده‌ستكردنی فڕۆكه‌كانی ئێف-35".
ده‌میر كه له ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، بۆ ئانادۆڵو دوا و باسی له كاره پێشینه‌ییه‌كانی توركیا كرد له باره‌ی پیشه‌سازی به‌رگری و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف-35، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا.
ده‌میر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشتر چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی پرۆژه‌ی ئێف-35 هه‌بوون و گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مساڵدا پرۆژه‌ی ئێف-35ی گه‌یشته ئاستیكی دیاری كرا‌و و ئیدی به‌رنامه‌كه چووه‌ته قۆناغێكی دیاری كراوه‌وه".
ئیسماعیل ده‌میر، باسی له‌وه‌ش كرد كه چیتر كێشه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بێ کەم و کوڕی تەواو بووه یان تەواو ده‌بێت له ئارادا نه‌ماوه و گوتی: "جگه له ئه‌مریكا، یه‌كه‌م راده‌ستكردن بۆ هۆڵه‌ندا كراوه و پاشانیش راده‌ستی نه‌رویج ده‌كرێن. له دوای ئه‌ویش توركیا ئه‌و فڕۆكانه ده‌كڕێت و له ساڵی 2018دا راده‌ستی ده‌كرێت".