Muhammed Ali Kamal
16 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەرۆكى بانكى ناوەندى توركيا، ناجى ئاغباڵ، گوتى "چەند تيشك بخەينە سەر سەقامگيرى نرخ، چەند پابەندبوونمان بەم ئامانجە ببينين، چەند باوەڕمان پێبێت، ئەوەندە وەبەرهێنەران لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات وەبەرهێنانی زياتر بە ليرەى توركى دەكەن".
ناجی ئاغباڵ له میانی بەشدارییکردنی لە كۆبوونه‌وه‌ی "سیاسه‌تی دراو و پاره له ساڵی ٢٠٢١دا" كه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان و ئابوورییناسانی دایه‌وه.
ناجی ئاغباڵ گوتى"هێزى پاڵنەرى سەرەكى كە هێزى ركابەريمان لە ئابوورى زياد دەكات، زيادكردنى بەرهەمهێنانە. دەمەوێت بە تايبەتى ئاماژە بەوە بكەم كە پێشكەوتنى بەرچاو لە هێزى ركابەرى هەيە".
ئاغباڵ راشیگەیاند كە لە ساڵى ٢٠٢١دا بەردەوام دەبن لە سەر جێبەجێكردنى قەرزەكانى دووبارە داشكاندن و گوتى: "دەڵێين لەم كەناڵەوە نزيكەى ٢١ مليار دۆلار داهات دێت. كارەكانى بازاڕى گرێبەستى دواخراو و بژاردەكان (VİOP)ش لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنەكانى بانكى ناوەندى بەردەوام دەبێت. بەڵام لە ساڵى ٢٠٢١دا ئەگەر لە ليرە بێـت يان لە دراوى بيانى ئەوە لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنێك كە سەقامگێرى نرخ دابين دەكات جێبەجێدەكرێت و بۆ بەهێزكردنى سەقامگيرى ئابوورى بايەخى تايبەت نيشاندەدەين".
- "له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی ساڵی ٢٠٢١ سه‌رجه‌م ئامڕازه‌كانی به‌رده‌ستمان به‌كارده‌هێنین"
ناجی ئاغباڵ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌پێی پێشبینییه‌كان هه‌ڵاوسان له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا چۆن ده‌بێت و ئایا هه‌ڵاوسان له تشرینی دووه‌مدا له ئاستی پێشبینییه‌كان به‌رزتر بووه یان نا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وه‌ك بانكی ناوه‌ندیی له نزیكه‌وه پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به پێشڤه‌چوون له نرخدا چاودێریی ده‌كات و تیمه هونه‌رییه‌كانیان به‌رده‌وامن له كاره مه‌یدانییه‌كانیان.
- "هه‌ر كارێك ئه‌نجامبده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نین"
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی "پێتانوایه كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سهركۆمار، له‌ڕووی پهیوهندییتانهوه سوودی پێگه‌یاندوون؟" ئاغباڵ رایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م سه‌رۆكه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی، كاربه‌ده‌ستانیان، له‌كاتی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیاندا، هه‌ر سیاسه‌تێك په‌ره‌پێبده‌ن، ئامانجێك دابنێن، بڕیارێك بده‌ن، ئه‌وا قایلکردنی سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانیان، ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تییانه، له‌وڕووه‌وه پرسه‌كه نزیكی و دووریی نییه".
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد باسیان له سه‌ربه‌خۆیی ئامڕازه‌كان كردووه و رایگه‌یاند: "له یاسای بانكی ناوه‌ندییدا، زۆر به‌ڕوونی هاتووه كه ئه‌رك و ئامانجمان ده‌ستبه‌ركردنی جێگرییه له نرخدا. له یاساكه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئامڕازه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی دراو له بانكی ناوه‌ندیی و یه‌كه په‌یوه‌ندییداره‌كان به‌كارده‌هێنرێن".
ناجی ئاغباڵ باسی له‌وه‌شكرد ساڵی ٢٠٢١ له‌باره‌ی سه‌قامگیریی نرخ، ساڵێك ده‌بێت كه ده‌ستكه‌وتی گرنگی تێدا به‌ده‌ستده‌هێنن.