Islam Doğru
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2020
نیویۆرك- AA
راوێژكاری كاروباری سیاسیی و سه‌ربازیی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێنێ كلارك كوپه‌ر، ئاشكرایكرد سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر توركیا له‌چوارچێوه‌ی یاسای (CAATSA)دا ده‌رفه‌تی سازان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و ئه‌و رێگایانه‌ی كه ده‌گیرێنه‌به‌ر، ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
رێنێ كلارك كوپه‌ر له میانی چالاکی "ئه‌مریكا وه‌ك هاوبه‌شی ئه‌منیی هه‌ڵبژێردراو: خاڵه گرنگه‌كانی ٢٠٢٠ و روانین بۆ ٢٠٢١" كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی میدیای بیانیی نیویۆرك سازكرابوو، بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێنراون، كوپه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان نه‌ماوه بیگرنه به‌ر و رایگه‌یاند: "سزاكان (له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا-توركیادا) ده‌رفه‌تی نوێی سازان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و ئه‌و رێگایانه‌ی كه ده‌گیرێنه‌به‌ر، ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
راوێژكاری كاروباری سیاسیی و سه‌ربازیی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ردوو وڵات هاوپه‌یمانن و رایگه‌یاند: "پێكه‌وه‌بوون، باشترینه له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی ناتۆ و باشترین شت ئه‌وه‌یه كه له‌و بواره‌دا هه‌وڵی سازان بده‌ین. ئه‌مه بۆ ئێمه و هاوتاكانمان له ئه‌نقه‌ره، پێویستی به هه‌وڵ و كۆششی زیاتره".
رێنێ كلارك كوپه‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوازیارن له دوور مه‌ودادا توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ بمێنێته‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا خوازیاری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانی (له‌گه‌ڵ توركیادا) درێژه پێبدات. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، نه‌گه‌ڕان به دوای سازاندا له‌وباره‌یه‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمەدا نییه".