22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
بەغدا - AA
بەپێی ئهو رهشنووسی بوودجهیهی لهلایهن حكوومهتی عێراقهوه بۆ ساڵى ٢٠٢١ پهسهندكراوه، بريار لەسەر بڕينى رێژەى سەدا ٤٠ى مووچەى وەزيرەكان، ئەندامانى پەرلەمان و بەڕێوەبەرە گشتييەكان دراوە.
ئەنجوومەنى وەزيرانى عێراق، كە بە سەرۆكايەتى سەرۆكوەزيران، مستەفا كازمى كۆبوویهوه، بوودجەى ساڵى ٢٠٢١يان پەسەندكرد و بۆ دەنگدان رەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەرانيان كرد.
بەوپێیه، به رێژەى سەدا ٤٠ی مووچهكانیان باج لە وەزيرەكان، ئەندامانى پەرلەمان و بەڕێوەبەرە گشتييەكان دهبڕدرێت.
- پشكى هەرێمى كوردستان سەدا ١٢،٦٧ـه
بەگوێرەى ئەو زانيارييانەى دهستكهوتوون، پشكى هەرێمى كوردستان لە بوودجەى ساڵى ٢٠٢١ى عێراقدا، لهسەدا ١٢،٦٧ دەبێت.
وا چاوەڕواندەكرێت لە رۆژانى داهاتوودا، رهشنووسه پهسهندكراوهكهی بوودجە، لهلایهن ئەنجوومەنى نوێنەرانهوه دەنگى لەسەربدرێت.
- نارەزايەتييەكان دژی دابەزاندنى نرخى دينار بەردەوامە
هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ جێگریکردنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار، لە بەغداى پايتەختى عێراق خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.
ناڕەزایەتییەکان بەهۆى دابهزاندنی بەهاى دينار بەڕێژەى سەدا سى لەبەرامبەر دۆلار، لەلايەن بانكى ناوەندييەوە بوو.
فەرمانبەران و خانەنشينان كە لە گۆڕەپانى تەحرير ناوەندى بەغدا كۆبوونەوە، ناڕەزايەتييان لهدژی بڕيارى كەمكردنەوەى نرخى دیناری عێراقى لە بەرامبەر دۆلار دەربڕى و داواى دەست لەكاركێشانەوەى حكوومەتیان كرد.
خۆپيشاندەران درووشمى "دينار ناكەوێت، حكوومهت دهكهوێت" و "نا بۆ بێ بەهاكردنى دينارى عێراقى"یان بەرزكردبوویەوە.
ئەحلام عوبێدی، كە فەمانبەرێكى خانەنيشنە لە لێدوانێكدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، گوتی: "ئەم بڕيارە درێژهپێدهری ئەو سيناريۆ و بڕیاره ههڵانهیه كە ١٨ ساڵە لهپێناو روخاندنى عێراق و خەڵكەكەى نووسراونهتهوه".
عوبێدی ئاماژهی بهوهشكرد، عێراق یهكێكه له دەوڵەمەنترين وڵاتانى خاوەن نەوت لە جيهاندا، بەڵام پێويستە سهرچاوهی داهاتی دیكهشی ههبێت.
- "نرخى سەرجەم بەرهەمە خۆراكييەكانى بازاڕ بەرزبووەتەوە"
لهلایهكی دیكهوه، خۆپيشاندەر سەلام عەلى كە دوكاندارە، ئاماژەى بەوەكرد ئەو بڕيارەى كە بانكى ناوەندیى داویهتی كاريگەرى سياسیى، ئابووریى و كۆمەڵايەتى هەبووە.
سەلام عەلى باسی لهوهشكرد، عێراق پشت بە بەرهەمى هاوردە دەبەستێت و رایگهیاند: "نرخى سەرجەم بەرهەمە خۆراكييەكانى بازاڕ بەرزبووەتەوە و ئەمەش كاريگەرى نەرێنى لەسەر دوكانداران دادهنێت. تەماتە، شەكر، چا، شير و سەرجەم بەرهەمە خۆراكييەكان لە دەرەوەى وڵاتهوه هاوردە دەكرێت. لێرە بهدواوە تواناى كڕينى دوكاندارانيش كەمدەبێتەوە".
بانكى ناوەنديى عێراق، سهرهتای ئهم ههفتهیه بڕیاریدا نرخى يەك دۆلارى ئەمريكى بەرامبەر بە ١٤٧٠ دينارى عێراقى بێت. پێشتر نرخى فەرميى دۆلار بە ١١١٩ دينار دياريكرابوو. لەگەڵ دەركردنى ئەم بڕيارە نرخى خۆراك و سەرجەم پێداویستییهكانی نێو بازاڕ بەرزبوويەوە.
حكوومەتى عێراق پاساوى ئەوە دەهێنێتەوە كە بە هۆى دابەزينى نرخى نەوت ناتوانێت مووچەى فەرمانبەرانی كە ژمارەيان چوار مليۆن كهسه دابين بكات.
داهاتى عێراق لەسەر نەوتە و بەهۆى دابەزينى نرخى نەوت و پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ وڵاتەكە رووبەرووى قەيرانی ئابووریى بووەتەوە.