Muhammet Emin Horuz
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
ئیستانبوڵ – AA
ناوەندی دارایی ئیستانبوڵ کە بە یەکجار بونیادنراوە و خاوەن گەورەترین و پێشکەوتووترین ژێرخانە لە جیهان، بە هونەری تەلارسازی و بونیادنانی بە پێشکەوتووترین شێوە لەسەر ئاستی ئیستانبوڵ و تورکیا دەنگ دەداتەوە.
یەکەم قردێلەی کردنەوەی ناوەندی دارایی ئیستانبوڵ کە بە پێشکەوتووترین شێوە بونیادنراوە و دەبێتە یەکێک لە ناوەندە داراییە هەرە گەورەکانی جیهان ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەبڕدرێت.

نووسینگەکانی ناوەندەکە لە سەر رووبەری ١،٣ ملیۆن مەتر چوارگۆشە، بازاڕگەکەی لەسەر رووبەی ١٠٠ هەزار مەتر چوارگۆشە بوونیادنراون و هۆڵی کۆڕ و کۆبوونەوە جێگای دوو هەزار و ١٠٠ کەسی تیادا دەبێتەوە و میوانداری ژمارەیەکی زۆر لەو میوانانەی ناوخۆ و دەرەوە لەو هۆتێلە پێنج ئەستێرەییانەدا دەکرێن کە لەوێ بونیادنراون.
چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ کردنەوەی قۆناغی بانکەکان لە میانی ئەو پڕۆژەیەدا ژمارەیەکی زۆر بانک و دامەزراوە داراییە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان لەو ناوەندەدا جێیان بۆ تەرخان بکرێت.
لە میانی قۆناغی پڕۆژەی بانکە گەورەکاندا، یەکە پەیوەندیدارەکانی وەقف بانک، بانکی زراعەت و هاڵک بانک دەکەونە گەڕ.

- لە پڕۆژەکەدا ئۆفیسەکان و ناوەندە بازرگانییەکە داواکاریی زۆر زیاتر لە توانای خۆیان وەرگرت
ناوەندەکە ٢١ بینای ئۆفیسی تیادایە و نوێترین تەکنەلۆژیای بۆ دابین کراوە. ئۆفیسەکان و ناوەندە بازرگانییەکە زۆر بەر لە کردنەوەی ناوەندەکە، داواکاریی زۆر زیاتر لە توانای خۆیان وەرگرت. پڕۆژەکە کە هەموو سیستەمەکانی بەڕێوەبردن لە بیناکانی بەشی A لە ژێر یەک چەتردا کۆدەکاتەوە، لە سەرووی ستانداردە جیهانییەکانەوە و بە مۆدێلی شارە زیرەکەکان دیزاینکراوە. سەرجەم ئۆفیسەکانی ناو پڕۆژەکە پەنجەرەی کراوە و سیستەمی هەواگۆڕکێیUV ی تێیدا بەکارهێنراوە.
ئەم ناوەندە بازرگانییە کە پێشبینی دەکرێت رۆژانە میوانداریی ١٠٠ هەزار سەردانیکار بکات، چێشتخانە و بڕاندە بەناوبانگەکانی جیهانییەکان لەخۆدەگرێت. بە درێژایی٣،٣ کیلۆمەتر هەلی بازاڕکردن لە شەقام و کۆڵان و گۆڕەپانەکاندا لە دوو نهۆمدا دەڕەخسێنێت. رۆژانە لە ناوەندەکەدا کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن.

- هۆتێلی پێنج ئەستێرە دەخرێتە خزمەت سەردانیکارانەوە
ئەم هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەی دەکەوێتە ناوەندی دارایی ئیستانبوڵ، بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی درێژخایەن و بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی سەردانیکاران دیزاینکراوە. هوتێلەکە کە ٣٢٥ ژوور و نزیکەی ٨٠ جۆری ژوور کە گونجاوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی درێژخایەن، لەخۆ دەگرێت، دەخرێتە خزمەت سەردانیکارانەوە.