Rawan Subhi Obaiullah
16 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2025
دهۆک - AA
بە بەشداری ژمارەیەک هەنگەوان و جووتیاری سنووری پارێزگای دهۆک، فێستیڤاڵی ساڵانەی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەچوو.
١٨یەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەچوو و زیاتر لە ٥٠ جۆری ترێ و چەندین نموونەی هەنگوینی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک نمایش کران.
لە فێستیڤاڵەکەدا ٢٠ جووتیار و ٢٠ هەنگەوانی سنووری دهۆک بەرهەمەکانی ئەمساڵیان بۆ بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە خستووەتە ڕوو.
پارێزگای دهۆك لەسەر ئاستی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زۆرترین جۆر و شێوەی ترێیه و ساڵانه زیاتر لە ٦٠ هه‌زار تۆن ترێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ڕێژەیەكی زۆری ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.
زۆرترین ترێ له پارێزگاكه له ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاکە به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به تايبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ى باگێرا سه‌ربه ناحيهى زاويته.
بەرهەمی هەنگوێنینش لە پارێزگای دهۆک ناوبانگی تایبەتی هەیە و ساڵانە نزيكه‌ى ١٥٠ تۆن هەنگوین بەرهەم ده‌هێنرێت.