Muhammed Ali Kamal
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
به‌دلیس- AA
له دامێنی چیای نه‌مرود له شارۆچكه‌ی تاتڤان سه‌ربه پارێزگای به‌دلیس كه خاوه‌ن ژیانی رووه‌كی دهوڵهمهندە، هه‌نگه‌وانان ده‌ستیان به بڕینی هه‌نگوین كردووه.
ده‌ریاچه‌ی نه‌مرود كه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی شوێنه ده‌سته‌بژێره ئه‌ورووپییه‌كاندا "خه‌ڵاتی نایاببوون"ی وه‌رگرتووه و دوو هه‌زار و ٢٥٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، به‌هۆی ئه‌و رووه‌كانه‌ی له هه‌ناویدا پێ ده‌گه‌ن، بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی هه‌نگه‌وانه گه‌ڕۆكه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی كه له پاییزدا هه‌نگه‌وانان له سێرت ههنگوینهكانیان بڕی و روویان له پارێزگاکانی ئادانا و مێرسین كرد و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمادا سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پارێزگای سێرت و له كوێستانه به‌رزه‌كان كه به چه‌ندین جۆر رووه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندن، ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین ده‌كه‌ن.
هه‌نگه‌وانان له به‌هاره‌وه تا ئێستا له دامێنی چیای نهمروددا سه‌رگه‌رمی بایه‌خدان به ههنگهكانیانن و له‌ئێستاشدا ده‌ستیان به بڕینی یه‌كه‌م هه‌نگوینی ساڵ كردووه.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی هه‌نگ له به‌دلیس، مه‌ده‌نی ئاڤجیل له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد له دامێنی چیای نه‌مرود سه‌دان جۆر رووه‌ك هه‌ن و به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین له كه‌شێكی سروشتییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌ده‌نی ئاڤجیل باسی له‌وه كرد كه ده‌ستیان به بڕینی هه‌نگوینی ئه‌مساڵ كردووه و گوتی:
"هاوشێوه‌ی سه‌رانسه‌ری توركیا، به‌هۆكارگه‌لی په‌یوه‌ست به كه‌شوهه‌واوه له ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌یش، هه‌نگه‌وانان ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خوازیاربوون، ده‌ستیان نه‌كه‌وت. به‌راورد به ساڵانی رابردوو، به‌رهه‌م له‌سه‌دا ٥٠ كه‌می كردووه. له ژیانە رووەکییە سروشتییه‌كانه‌وه هه‌نگوین به‌رهه‌م ده‌هێنین لێره. هه‌نگوینی به‌دلیس به یه‌كێك له باشترین هه‌نگوینه‌كانی توركیا دێته ژماردن. به‌رهه‌می نه‌ریتیی به‌دلیس به پوره ئه‌نجامده‌درێت كه پێی ده‌ڵێن كاراكۆڤان. ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مدا ده‌بڕدرێت. له پارێزگاكه‌مان ٢٠٠ هه‌زار پوره هه‌یه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌نگه‌وانی گه‌ڕۆك له پارێزگاكانی دیكه‌ی توركیاوه دێن. هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی سێ هه‌زار تۆن به‌رهه‌ممان هه‌یه كه بەهاکەی ده‌گاته نزیكه‌ی ٦٠ ملیۆن لیره. نزیكه‌ی هه‌زار خێزان له به‌دلیس سه‌رگه‌رمی هه‌نگه‌وانین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌لیكاری بۆ نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س ره‌خساندووه".