Ata Ufuk Şeker
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
برۆکسل - AA
لە ناوچەی یورۆ رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی تەمووزدا کە رێوشوێنەکانی دژبە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بەردەوام لە شلکردنەوەدایە، بەرزبووەتەوە بۆ سەدا ٠،٤.
نووسینگەی ئاماری ئەورووپا (Eurostat)، زانیارییەکانی مانگی تەمووزی سەبارەت بە هەڵاوسانی لە یەکێتیی ئەورووپا و ناوچەی یورۆ بڵاوکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە کە لە مانگی حوزەیراندا سەدا ٠،٣ بووە لە مانگی تەمووزدا، گەیشتووەتە ٠،٤ هەروەها لە حوزەیراندا سەدا ٠،٨ و لە تەمووزدا سەدا ٠،٩ بووە.
لەنێو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپادا بەرزترین رێژەی هەڵاوسان لە مانگی تەمووزدا لە هەنگاریا تۆمارکراوە کە سەدا ٣،٩ بووە، دوای ئەو لە پۆڵەندا بە رێژەی سەدا ٣،٧ و کۆماری چیک بە رێژەی لەسەدا ٣،٦.
لە هەمان کاتدا نزمترین رێژەی هەڵاوسان بە سەدا -٢،١ لە یۆنان و سەدا -٢ لە بەشە رۆمیەکەی قوبرس و سەدا -١،٣ لە ئەستۆنیا تۆمارکراوە.
لە مانگی رابردوودا، رێژەی هەڵاوسان لە ئەڵمانیا سەدا سفر لە فەڕەنسا سەدا ٠،٩ و لە ئیتاڵیا سەدا ٠،٨ و لە ئیسپانیا سەدا -٠،٧ بووە.
بانکی ناوەندی ئەورووپا (ECB)، کە بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دراو لە ناوچەی یورۆ، بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیر نرخەکەی لە ناوچەکەدا ئامانجێتی رێژەی هەڵاوسان لە خوار سەدا ٢ بێت.