Mustafa Ünal Uysal,Serkan Avci
15 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2026
مێرسین - AA
کەشتی هەڵکۆڵین و پشکنینی "چاغری بەی" بە مەبەستی دەستپێکردن بە چالاکییەکانی دۆزینەوەی نەوت ڕەوانەی سۆماڵ لە ئەفریقا کرا.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسڵان بایراکتار ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار کەشتی هەڵکۆڵین و پشکنینی "چاغری بەی" ئەرکدار کراوە بە مەبەستی دەستپێکردن بە چالاکییەکانی دۆزینەوەی نەوت لە سۆماڵ.
کەشتییەکە لە ڕێوڕەسمێکدا لە بەندەری تاشوجو لە مێرسێن بە ئامادەبوونی بەرپرسانی تورکیا و سۆماڵ بەرەو ئەرکەکەی بەڕێخرا.

بە گوتەی وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، "چاغری بەی" لە سەرەتای مانگی نیساندا لە ناوچەی «Curad-1» دەست بە چالاکییەکان لە ئاوەکانی سۆماڵ'دا دەکات.
بایراکتار ئەوەی بە هەنگاوێکی مێژوویی لە قەلەم دا لە ئاراستەی چالاکییەکانی نێودەوڵەتی تورکیا لە بوارەکانی هەڵکۆڵین و پشکنینی نەوت و گاز.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسڵان بایراکتار گوتیشی، ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی هەڵکۆڵین و پشکنین و هەواڵی خۆش بۆ ئێمە دەبێت.
تورکیا پێشتر بە ناردنی کەشتی لێکۆڵینەوەی ئوروچ ڕەئیس بۆ سۆماڵ دەستی بە توێژینەوەکانی لە دەریای سۆماڵ'دا کردبوو و ئەو ئەرکە بەشێکە لە ستراتیژی پەرەپێدان بە هاوکارییەکان لە بواری وزە لەگەڵ وڵاتانی سۆماڵ، پاکستان و لیبیا.
