Ebru Şengül Cevrioğlu
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
ئیزمیر - AA
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٥١ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٥١ دۆلار و ٩٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٥١ دۆلار و ٥٠ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٣٦: ٠٩ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٢٧ دابەزینی بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٥١ دۆلار و ٣٦ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٤٨ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا رۆڵی هەبووە لە دابەزینی نرخەکاندا، بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometers" ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە ٧٥ ملیۆن، زۆرترین ژمارەی توشبووانیش لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە ١٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار حاڵەتە، دوای ئەویش هیندستان بە ١٠ ملیۆن، بەڕازیل بە حەوت ملیۆن و رووسیا بە ٢،٨ ملیۆن حاڵەت دێن.
لە لایەکی دیکەشەوە لە زۆربەی وڵاتان بۆ رێگری کردن لە تەشەنە کردنی زیاتری پەتاکە رێوشوێن گیراوەتەبەر و هاتوچۆ سنووردار کراوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکان دروست کردوە.