Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌سه‌رووی 55 دۆلاره‌وه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ژاپۆن دوێنێ گۆڕانكاریی له رێژه‌ی سو‌و-دا راگه‌یاند، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له 54 دۆلار و 72 سه‌نته‌وه گه‌یشته سه‌رووی 55 دۆلار و به 55 دۆلار و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مڕۆش كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ نه‌وتی برێنت به 55 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و نه‌وتی خاوی تێكساسیش به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.8 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 53 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنی داتاكان سه‌باره‌ت به كڕین و فرۆشتنی خانووی ده‌ستی دوو و بازاڕه‌كانی سووته‌مه‌نی له ئه‌مریكا، كاریگه‌ریی ئه‌وتۆ ناكاته سه‌ر نرخی نه‌وت و هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت.