Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
نرخی نه‌وتی برێنت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ٥٧ دۆلار، له ئێستادا لە ٥٦ دۆلار و ٢٠ سه‌نت جێگیربووە.
نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا. نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت دوێنێ گه‌یشته به‌رزترین ئاستی دوو هه‌فته‌ی رابردوو كه ٥٦ دۆلار و ٥٣ سه‌نته و له‌كاتی داخستنی بازاڕدا، بووەوە ٥٦ دۆلار و ١٦ سه‌نت.
ماوه‌ی پێنج رۆژه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رده‌وامه له‌به‌رزبوونه‌وه و گه‌یشته ٥٧ دۆلار، به‌ڵام دواتر كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و كاتژمێر ١٠ و ٤٠ خولەکی پێشنێوه‌ڕۆ، به ٥٦ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به ٥٣ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.