Nuran Erkul Kaya
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٣٩ دۆلار و ٧٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤١ دۆلار و یەک سه‌نت و به ٣٩ دۆلار و ٦٤ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٥دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣٥ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٣٩ دۆلار و ٧٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٣٧ دۆلار و ٦٢ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٩ دۆلار و ٧٥ سه‌نت بۆ ٣٩ دۆلار و ٨٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٩ دۆلار و ٦٤ سه‌نت بۆ ٣٩ دۆلار و ٥٣ سه‌نت بمێنێته‌وه.