Zana Natık Kerem
24 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
ئیستانبوڵ ــ AA
بە هۆی دابەزینی ئاستی عەمباركراوی نەوتی خاوی ئەمریكا، نرخی نەوت لە بازاڕكانی جیهاندا، بەرزبوویەوە و لە سەرووی ٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، كارگێڕی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە ئاستی عەمباركراوی نەوتی خاو لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دابەزینی بەخۆوە بینیەوە.
هەفتەی رابردوو ئاستی عەمباركراوی نەوتی خاوی ئەمریكا بە بڕی سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل دابەزی كە بە بەرداورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتر، ئەو بڕە ٤٦٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل بوو.
لە كاتژمێر ٠٦:٣٣بە كاتی گرێنچ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و بە ٥٢ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەكرا كە دوێنێ چوارشەممە لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو گەیشتبووە ٥١ دۆلار و ٨٨ سەنت.