Hemın Othman Mohammed
15 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2016
ئیستانبوڵ
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت كه دوێنێ دابه‌زی بۆ 43.27 دۆلار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌مریكا سه‌بارت به هه‌ڵاوسان كه له خوار چاوهڕوانیهكانهوه بوو نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 44،58 دۆلار، به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا نه‌مایه‌وه و به 43.84 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چین زانیاری گه‌شه‌سه‌ندنی بڵاوكرده‌وه كه به 6.7 و له‌گه‌ڵ چاوهڕوانیهكاندا بوو، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌م ساته‌وه‌خته‌دا به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ 0.2 زیادی كردووه و به 43.70 دۆلار كڕیاری هه‌یه.
شیكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نرخی نه‌وت پێش كۆبوونه‌وه هه‌ستیاره‌كه‌ی 17ی نیسانی ده‌وحه، له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی وه‌به‌رهێناندا ئاستێكی ئاسۆیی ده‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نرخی یەک بەرمیل نه‌وتی برێنت ده‌گاته 45 دۆلار، گه‌ر داشبه‌زێت ده‌گاته 42.5 دۆلار.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له جۆری خۆرئاوای ته‌كساس (WTI) له‌م ساتانه‌دا 41،50 دۆلاره.