Muhammet Ali Kemal
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
دوای ئەوەی دانیشتووانی بریتانیا لە ریفراندۆمێکدا بڕیاری ئەوەیان دا کە وڵاتەکەیان یەکێتیی ئەورووپا جێ بهێڵێت، ئەو شڵەژاوییەی رووی لە بازاڕەکان کردووە کاریگەریی دروست کردووە. ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی خواست لەسەر دۆلار کەم بێتەوە و نرخی نەوت بەرز بێتەوە.
لە ژێر کاریگەریی ئەو پێشهاتانەدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دوێنێ لەسەدا ٢.٦ بەرز بۆوە و لە کۆتایی رۆژدا گەیشتە ٤٨ دۆلار و ٧٤ سەنت. ئەمڕۆش بەهەمان شێوە بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و دوای ئەوەی گەیشتە ٤٩ دۆلار و ١٢ سەنت، لە سەعات ١٠:٤٥ەوە بە ٤٩ دۆلار و پێنج سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شیکەرەوان ئاماژە بەوە دەکەن دوای ئەوەی دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت پاش ٥٠ رۆژ توانی بچێتە سەرووی نرخی تێکڕای گۆڕاو لەو ماوەیەدا، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرزبوونەوەی ئەو نرخە خێراییەکی زیاتر بەدەست بهێنێت .
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس دوێنێ بە رێژەی لەسەدا ٣.٢ بەرزبۆوە و لە کۆتایی رۆژدا گەیشتە ٤٨ دۆلار و نۆ سەنت، لە ئێستاشدا بە ٤٨ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.