Fakhradin Ibrahim Mohammad
03 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2025
ھەولێر - AA
وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ دەستی پێکردووە.
حەیان عەبدولغەنی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاند، "وەزارەتی نەوت هەنگاوەکانی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە بە مەبەستی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت ( سۆمۆ) بۆ ئەوە مەبەستەیش نووسراویان ئاراستەی حکوومەتی هەرێم کردووە”.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە کە بەغدا پێویستە هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی سۆمۆ لە ئەستۆ بگرێت و لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، لەگەڵ تورکیا کار بۆ ئامادەکردنی بۆڕی نەوتی عێراق - تورکیا دەکەین بۆ ئەوەی نەوتەکە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردە بکرێت.
حەیان عەبدولغەنی ڕاشیگەیاندووە کە گفتوگۆکان لەبارەی قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان (لە بواری گرێبەستە نەوتییەکاندا) بەردەوامە.
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی وێڕای پێزانینی بۆ پەسەندکردنی هەمواری یاسای بوودجەی گشتی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران، داوای کردبوو کە وەزارەتی نەوتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو کە دەست بکەن بە جێبەجێکردنی یاساکە و ئاماژەی بەوەش دابوو کە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی باشتر بەکارهێنانی سامانی سرووشتی عێراق بە مەبەستی بەهێزکردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لەو وڵاتە.