دیاربەکر
دوو برای سووری لە شارۆچکەی بیسمیلی سەر بە پارێزگای دیاربەکر لە رووباری دیجلەدا .
بەپێی زانیارییەکان، دووبرا بەناوی دەلیل حوسێنی تەمەن ١٦ ساڵ و کەمال حوسێنی تەمەن ٢٦ ساڵ بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات و دابینکردنی بژێوی ژیانیان کە بەھۆی جەنگی نێوخۆیی وڵاتەکەیان روویان لە تورکیا کردووە چوونەتە کەنارەکانی رووباری دیجلە.
دوای ماوەیەک لە نەبوونی ھەواڵیان خەڵکی شارۆچکەکە بەدوای سۆراخی دوو براکەدا دەگەڕێن، بۆ دۆزینەوەیان بەرەو ئەو رێگایە دەڕۆن کە مێگەلە ئاژەڵەکەی دوو براکە پیایدا تێپەریووە، کاتێک دەگەنە نزیک کەناری رووبار کەلوپەلی دووبراکەیان دۆزیەوە دەست بەجێ ھەواڵی پۆلیس و جەندەرمەی ناوچەکەیان دا.
لە ئاکامی پشکنین و بە دواداگەڕانی تیمەکانی فریاگوزاری و غەواسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی دیاربەکر تەرمی دوو براکە لە ئاوی رووبارەکە دەھێنران و رەوانەی پزیشکی دادی دیاربەکر کران بەمەبەستی پشکنین.
کەمال حوسێن خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.