دیاربەکر
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی دیاربەکردا، ئەو شوێنەی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ شێخ سەعید و هاوەڵانی تیایدا لەسێدارەدران، ناوەکەی لە مەیدانی "داغقاپی"ەوە گۆڕا بۆ مەیدانی "شێخ سەعیدی پیران" ئەمەش دوای ئەوەی داواکارییەکە پێشکەش بە ئەنجومەنی شارەوانی کرابوو، دواتر بە دەنگی ئەندامانی پارتی ناوجە دیموکراتییەکان (دەبەپە) و ئاک‌پارتی قبوڵکرا.
لە گوتەیەکدا سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر گولتەن کشاناک رایگەیاند کە ئەنجومەنی شارەوانی لە مێژووی خۆیدا گرنگرین بڕیاریداوە، ئاشکراشیکرد کە هەنگاوێکی جیاوازبووە بۆ رێگریکردن لە "داگیرکاری و ئاسیمیلە کردن."
کشاناک ئاماژەی بەوکرد کە دەبێ تورکیا رووبەڕووی رابردووی خۆی ببێتەوە و گوتی: "هەڵەکانی مێژوو گەلانی بەرەو کارەساتێکی خوێناوی پەلکێش کرد، هزری تاکڕەوی سەپێنرا، وڵاتێکی داگیرکەری ئاسیمیلەیان بنیاتنا، لە رێگەی ئەو دادگایانەی کە دامەزرێنران، یاسا و دادپەروەری کوژران."
ئکشاناک باسی لەوەشکرد کە ئەمڕۆ بەو هەنگاوەیان ئەگەر بچوکیش بێ، بەشێک لەو هەڵە مێژووییەیان لابردووە کە بووەتە هۆکاری "کاولکاری و وێرانی"، گوتیشی: "ئیتر ئەو شوێنەی گۆڕی شێخ سەعید و هاوەڵانی لێیە، بە ناوی ئەوانەوە یاد دەکرێتەوە و رووبەڕووبوونەوەیەکی گەورە بەدی دێ."
ئەم بڕیارەی دیاربەکرد کاردانەوەی لەناو ناوەندە جیاجیاکاندا هەبوو، لەوبارەیەوە سه‌رۆكی لقی رێكخراوی مه‌زلوم-دار لە دیاربەکر عه‌بدولڕه‌حیم ئای رایگه‌یاند، كه شێخ سه‌عید كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و خۆڕاگر بووە، "بۆیه به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه له سێداره‌درا، تا ئێستاش مه‌زاره‌كه‌ی دیارنییه."
ئای روونیشیكرده‌وه كه گۆڕینی ناوی ئه‌و گۆڕه‌پانه بۆ شێخ سه‌عید هه‌نگاوێكی باشی توركیا ده‌سه‌لمێنێ له به‌رەوپێشچوونی دیموكراتی و ئازادییه‌كان.
لە لایەکی دیکەوە جێگری سهرۆگی گشتیی پارتی دۆزی رزگاری (هودا-پار) حوسێن یه‌ڵماز رایگه‌یاند، كه هه‌ر چه‌نده ئه‌مه بڕیارێكی دره‌نگه، به‌ڵام مایه‌ی خۆشحاڵییه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆیه پاڵپشتی لێده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤیش له دیاربه‌كر، راجی بیلیجی رایگه‌یاند، ناوی كه‌سایه‌تییه‌كان زۆر گرنگن بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی مێژووی كۆمه‌ڵگەیه‌ك، به‌مه‌ش پاڵپشتی له بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن.
نه‌وه‌ی شێخ سه‌عید و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی گه‌وره‌ی دیاربه‌كر، موحه‌مه‌د ئه‌كار گوتی: "ئه‌م بڕیاره داوایه‌كی كۆنی خه‌ڵكه له ناوچه‌كه، له‌م دواییه له توركیا گۆڕانكاری گه‌وره كراوه، له هه‌نگاوی داهاتوودا پێویسته ئاماژه خراپه‌كان له‌باره‌ی ناوی شێخ سهعیدەوە له كتێبی وانه‌كان ده‌ربهێنرێ، هەروەها شوێنی ناشتنی خۆی و هاوڕێیانی ئاشكرا بكرێ."
ئاكار روونیشیكرده‌وه كه قۆناغی چاره‌سه‌ریی رۆلی گرنگی هه‌یه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پێویسته هه‌ڵه‌كانی مێژوو راستبكه‌نه‌وه.
له هاوڵاتییاندا، سالیح ئهچیك گۆز رایگه‌یاند كه زۆر خۆشحاڵن به گۆڕینی ناوی گۆڕهپانەکە بۆ ناوی "شێخ سه‌عید" و به پێشهاتێكی نوێی له قه‌له‌مدا.