Zana Natık Kerem
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری نەوتی عێراق، ئێسحان عەبدولجەبار رایگەیاند کە پاڵپشتی لە پلانی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس دەکەن بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩).
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار لە کۆبوونەوەی لیژنەی چاودێری وەزاری سەربە ئۆپێک پڵەس راگەیاندووە، رێککەوتنەکەی ئۆپێک پڵەس سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەرھەمھێنان، بووەتە ھۆی کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەروەھا سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری نەوتی عێراق، ئێسحان عەبدولجەبار باس لەوەشکردووە کە وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بەدواداچوون بۆ پێشھاتەکانی بازاڕی نەوت دەکات بۆ ئەوەی پلانی گرنگ بۆ سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دابنێن.
لە سەرەتای نیسانی ساڵی رابردوودا، ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بە نۆ ملیۆن و حەوت ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا رێککەوتوون.
لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا، وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ئاستی بەرھەمھێنانیان حەوت ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم کردەوە و ئەو ژمارەیە لەم ساڵدا بۆ پێنج ملیۆن و حەوت ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە کە تا نیسانی ٢٠٢٠ بەردەم دەبێت.
عێراق لە دوای سعوودیە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاوە لە رێکخراوی ئۆپیک بەجۆرێک لە دۆخی ئاساییدا تێکڕای رۆژانە چوار ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت و لە لەسەدا ٩٠ی داھاتەکانی پشت بە داھاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.