Gökhan Kurtaran,Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
له‌نده‌ن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیادا، داوای بڕی 50 ملیار یۆروی وه‌ك قه‌ره‌بوو له‌و وڵاته كردووه.
ده‌ستەی پەخشی بەریتانی BBC، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تدا كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامدرا، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، بڕی 50 ملیار یۆرو وه‌ك قه‌ره‌بوو بده‌نه یه‌كێتییه‌كه و له‌وباره‌وه زانیاری‌یان به بڕۆكسل داوه.
هێشتا بابه‌تی قه‌ره‌بوو له نێوان لایه‌نه‌كاندا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێستادا بڕۆكسل به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له پێشنیازه‌كه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات.
میدیاكانی به‌ریتانیا له مانگی ئه‌یلوولدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان، تێرێزا مای رایگه‌یاندووه، به جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نزیكه‌ی 20 ملیار یۆرو قه‌ره‌بوو ده‌ده‌نه یه‌كێتییه‌كه.
له قۆناغی جیابوونهوهكهدا، به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت ساتێك زووتر ده‌ست به گرێبه‌سته بازرگانییه ئازاده‌كانی بكات و بڕۆكسلیش ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا بابه‌تی قه‌ره‌بووه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا، فیلیپ هامۆند رایگه‌یاندبوو، له‌چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌كانی بوودجه‌دا كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامدرا، سێ ملیار پاوه‌نی به‌ریتانی ته‌رخانكراوه بۆ قۆناغی جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.