Mohammed Baqi Hussein
10 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2016
وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له حكوومه‌تی توركیا ڤۆڵكان بۆزكر، له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
بۆزكر رایگه‌یاند، ئه‌و پێشنیازه‌ی کە توركیا له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانه‌وه پێشكه‌شی كردووه، ئه‌و كۆچبه‌رانه ناگرێته‌وه كه ئێستا له دوورگه‌كانی یۆنانن و پێویسته ئەوان ره‌وانه بكرێن. پێشنیازه‌كه كۆچبه‌رانی دوای به‌روارێكی دیاریكراو ده‌گرێته‌وه.
بۆزكر ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه قبووڵی ناكه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێرێت و بڵێت با 10 ئه‌ندازیار و سێ پزیشك وه‌رگرم، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له‌لایه‌ن كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وا له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی کە وهردهگیرینهوه له‌لایه‌ن توركیاوه راستتر وایه بڵێین هه‌زاران، یان ده‌یان هه‌زار، نه‌ك ملیۆنەها و سه‌دان هه‌زار.
"لێشاوه‌كه له ئه‌ورووپاوه به‌ره‌و توركیا ده‌بێت"
بۆزكر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە دوای هه‌ڵگرتنی ڤیزه، پێده‌چێت ناچاربن سیستمی ڤیزه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكه‌ن.
بۆزكر گوتی: "دوای هه‌ڵگرتنی ڤیزه، ئه‌گه‌ر ببێته ڤیزه‌یه‌ك كه مۆڵه‌تی كاركردنیش له‌خۆبگرێت، پێده‌چێت ئێمه ناچاربین ڤیزه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكه‌ین. چونكه لێشاوه‌كه له توركیاوه به‌ره‌و ئه‌ورووپا نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له ئه‌ورووپاوه به‌ره‌و توركیا ده‌بێت".
- بانگه‌وازی بۆزكر له ئۆپۆزسیۆن
بۆزكر بانگه‌وازی له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كرد پشتگیریی یاساكانی هه‌ڵگرتنی ڤیزه له‌نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا بكه‌ن، تا له په‌رله‌مان په‌سه‌ندبكرێت.
بۆزكر گوتی: "پێمان وایه ئه‌مه هه‌نگاوێكی مێژوویه. پێمان وایه ئه‌مه خه‌ڵاتێكه بۆ گه‌له‌كه‌مان. له‌به‌رئه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن، یان بێ هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی چۆنێتی خه‌رجكردنی ئه‌و سێ ملیار یۆرۆیه‌ی وه‌ك یارمه‌تی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه دێت بۆ په‌نابه‌ران تەرخان کراوە بۆزکر گوتی: " رێگای خه‌رجكردنی پاره‌كه زۆره، له‌وانه‌ی به‌چاودێریی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، یان ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی بانكی جیهانییه‌وه بنێردرێت، له رێگه‌ی بانكه‌كه‌وه ده‌بێت. له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین. پێموانییه كێشه هه‌بێت".