نیویۆرك
رۆژی ھەینی (١٨ی تشرینی یەکەم) پشکی گۆگڵ لە ٩٧٠ دۆلارەوە زیاد بوو بۆ ١٠١١.٤ دۆلار، بەوەیش ١٣.٨% بەرز بوویەوە.
دوای ئەوەی کۆمپانیای گۆگڵ گەورەترین پشکی لە مێژووی خۆیدا بەدەستدەھێنی کۆمپانیاکانی وەک فەیسبووک ٤.٤ ئامازۆن ٣.٤ پشکیان زیاد بووە، ھەروەھا بەھای پشک لە ٢٠٠٤ وە ٨٥ دۆلار جێگیر بووە کە بەنرخی بازاڕ پشک ٢٣ملیارد دۆلار دەبێ، گۆگڵ خۆی گەیاندە ٣٣٤ ملیار دۆلار. بەڵام ھێشتا نرخەکەی کەمترە لەپشکی ئەپڵ، ئەو دەگاتە نرخی ٤٦١ ملیار دۆلار.
جی. پی. مورگان شرۆڤەکاری بەرھەمەکانی گۆگڵ گوتی "گۆگل سەرکەوتوو بووە کە زۆربەی پڕۆگرامەکانی بەشێوەی بەدواگەڕانی راستەوخۆ بووە، بەجۆرێک ٢١.٥ % زیادیکردووە و بەرەو پێشچووە".
ھەروەھا مورگان گوتی " گۆگڵ خزمەتگوزاریی خۆی لە شوباتی ساڵی داھاتوو لە سەر ئامێری تەلەفۆن دەخاتە بازاڕەوە"