Zana Natık Kerem
11 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاند کە لە پلانیان دایە، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون باکووری پارێزگای بەسرە بگەیەنیین بە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئێحسان عەبدولجەبار لە میانی بەشدارییکردنی لە رێورەسمێکدا کە لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون بەڕێوەچووە رایگەیاندووە، پڕۆسەکانی پەرەپێدان و ئەو دەستکەوتانەی کە لە میانی ساڵی رابردوودا بەدیھاتوون، لە ئەنجامی ھەوڵێکی زۆری نیشتمانیی بەدەستھاتوون.
بەپێی راگەیەنراوەکە وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەیشداوە پڕۆژەی کێڵگەی نەوتی مەجنوون، یەکێک لەو پڕۆژە گرنگانەیە کە لە داھاتوودا، پاڵپشت دەبێت بۆ کەرتی پیشەسازیی لە عێراق.
ئێسحان عەبدولجەبار باسی لەوەشکردووە کە لە پلانیان دایە، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون باکووری پارێزگای بەسرە بگەیەنیین بە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.