Bahattin Gönültaş
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
بەرلین - AA
کۆمپانیای بایەری ئەڵمانی تایبەتمەند بە دەرمان و پیشەسازی کیمیایی، بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا "جگە لە بەرهەمی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵی و پێداویستی تەندروستیی" گشت چالاكییەکانی له رووسیا و بێلاڕووس راگرت.
کۆمپانیا ئەڵمانییەکە لە راگەیەندراوێکدا هەڵپەساردنی سەرجەم چالاکییەکان، پڕۆژەی کارە نوێکانی و چالاکی رێکلامکردنی لە رووسیا و بێلاڕووس راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان لەبەرامبەر کەمبوونەوەی بەرهەمە خۆراکییەکان لە جیهان، تا ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنانی پەیین و ماددە کیمیاییەکان و فرۆشتنەوەیان بە جووتیارانی ئەو دوو وڵاتە، هەروەها لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بیرلە بڕیاری نوێ دەکەنەوە.
کۆمپانیای بایەر رێژەی سەدا دووی بەرهەمەکانی لە رووسیا ساغ دەکاتەوە. بەشێکی زۆری بەرهەمەکانیش لە پێداویستی پزیشکیی، دەرمان و پەیین پێکهاتوون.