Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2015
وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشتۆن كارتەر رووسیای بەوە تۆمەتبار كرد كە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش پشتیوانی لە رژێمی ئەسەد دەكات.
كارتەر كە لە ناوەندی كاروباری بەرگری نیشتمانی لە مەدرید گوتارێكی پێشكەش كرد، رایگەیاند "رووسیا لەرێگەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی گرووپەكانی میانڕەو لە سووریا، شەڕی نێوخۆی گەرمتر كرد. ئەم هەڵوێستەی رووسیا واتە بەنزین كردن بە ئاگردا''.
وەزیری بەگری ئەمریكا راشیگەیاند "حكوومەتی مۆسكۆ دەڵێت 'بەرەنگاری داعش دەبمەوە بەڵام لەولاوە پشتیوانی لە رژێمی ئەسەد دەكات' بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەو رژێمە توانای مانەوەی نییە".
كارتەر گوتی: "سەركەوتن بەسەر داعشدا تەنها لەرێگەی قۆناغێكی ئینتیقالی سیاسییەوە گونجاوە. من دڵنیام لەوەی رووسیا لەوە تێ دەگات كە دەبێتە خاون ستراتیجیەكی دۆڕاو ئەگەر بێت و سواری كەشتییەك بێت کە خەریكە نوقم دەبێت. لەئێستادا رووسیا خاوەنی هەلی ئەوەیە كە بێتە بەرەی درووستی مێژووەوە''.
ئاشتۆن كارتەر ئاماژەی بەوە كرد بەمەبەستی وازهێنانی رووسیا لە بڕیارەكەی سەبارەت بە سووریا ئەوا ئەمریكا ئامادەیە ''دەرگایەكی كراوە بەڕووی مۆسكۆدا بهێڵێتەوە''.
كارتەر لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكانی لە ئیسپانیا بڕیارە سەردانی هەریەك لە ئیتاڵیا و بەریتانیا بكات و رۆژی هەشتی ئەم مانگەش لە كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ بەشداری دەكات.