Hemn Osman
07 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2015
گوتهبێژی راگهیاندنی كرملین دیمیتری پێسكۆڤ رایگهیاند کە ئومێدهوارن بهزاندنی كایهی ئاسمانی توركیا لهلایهن فڕۆكهکانی جهنگی رووسیاوه، زیان به پهیوهندیهكانی نێوان ههردوو وڵات نهگهیهنێت.
لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا پێشێلكردنی كایەی ئاسمانی توركیا، كاریگەری دەكاتە سەر پرۆژەی هێڵی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی تورك، پێسكۆڤ گوتی: "وەك لە وردەكاری روونكردنەوەی لایەنی رووسیادا هاتووە، ئومێدەوارین ئەو كارە كاریگەری نەكاتە سەر بەرەو پێشبردنی هەماهەنگیمان. چونكە پەیوەندیەكانی رووسیا - توركیا خاوەن رەگێكی قووڵ و هەمە جۆرە".
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئاماژەی بەوە كردبوو كە رۆژی شەممە، سێی تشرینی یەكەم، سەعات 12 و 8 خولەك، فڕۆكەیەكی جەنگی رووسیا لە باشووری ناوچەی یایڵەداغی سەربە پارێزگای هەتای، كایەی ئاسمانی توركیای بەزاندووە.
لەلایەن خۆشیەوە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، باسی لەوە كردبوو كە بەهۆی خراپی رەوشی كەشوهەواوە فڕۆكە رووسیەكە كایەی ئاسمانی توركیای بەزاند بوو.