Azat Muhammet
29 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر – AA
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسعود بارزانى دوای ئەوەی ئەمڕۆ نامەیەکی بۆ پەرلەمانی کوردستان نارد و تیایدا بەردەوامبوونی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەتدکردەوە و داوای کردبوو کە نابێت یاسای سەرۆكایەتی هەموار بكرێت یان تەمەنی سەرۆكایەتیی هەرێم درێژ بكرێتەوە. پێویستە بە زووترین كات كۆ ببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی سیاسی لە ئەرك و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەر بكرێت، پەرلەمانی کوردستانیش بە پرۆژە یاسایەک دەسەڵاتەکانی بەسەر دامەزراوە فەرمییەکان دابەش بکات، ئێوارەی ئەمڕۆ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا بارزانی گوتی: "ئەگەر ریفراندۆم نەکرایە پلان هەبوو هێرشکردنە سەر ناوچە کوردستانییەکان و تێکدانی دۆخی هەرێمی کوردستان، چونکە فەرهەنگی بەغدا نەگۆڕاوە و قەناعەتی بە فیدراڵیش نەبووە".
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسعود بارزانى لە پەیامەکەیدا رایگەیاند "هەرچی لە دەستمان بوو بۆ عێراق كردمان، لە شەڕی مووسڵ پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەكی بینی، ئێمە وەمانزانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاداشتی پێشمەرگە و كوردستان دەدەنەوە و بەغدا وەفای دەبیت بەرانبەر ئەو هەموو هاوكارییانەی كردمان لە شەڕی تیرۆر و ڕزگاركردنەوەی مووسڵ".
بارزانى لەبارەى رووداوەکانى کەرکووک ئاماژەى بەوەدا کە "خیانەتێکی گەورە لە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئۆکتۆبەر کرا، ئەوەی هەرگیز پێشبینیمان نەدەکرد و بە خەیاڵیشماندا نەدەهات، ئەو خیانەتە نیشتمانییە گەورەیە بوو کە لە کەرکووک ئەنجامدرا، لە پشتەوە خەنجەری ژەهراوی لە پێشمەرگە و هەموو خەڵکی کوردستان درا و ده‌نگى زوڵاڵى سێ مليۆن خه‌ڵكى كوردستانيان وا لێ‌كرد و كارهكهيان سه‌ختتر كرد و ئه‌گه‌ر ئه‌و خيانه‌ته نه‌بوايه ئێستا دۆخه‌كه به شێوه‌يه‌كى ديكه بوو، ئه‌و خيانه‌ته گه‌وره‌يه وايكرد، وره دابه‌زێت و پلانه‌كه وه‌ك خۆى جێبه‌جێ نه‌كرێت".
گوتیشى: "پێشمەرگە بۆ ئەوەى خوێن نەڕژێت، لە سنوورێکى زۆر کشایەوە، بەڵام دەسەڵاتی بەغدا تووشی غرورێکی گەورە بووە، زۆر هەوڵماندا شەڕ نەبێ، بەڵام هێزە عێراقییەکان بەتایبەت حەشد هەر دەیانویست بێنە پێشەوە بۆیە پێشمەرگە ناچاربوو بەرگریی بکات و رێگە بە پێشڕەوییەکانیان نەدەن".
بارزانی گوتیشی: "گەلێكی ئاشتیخواز داوای مافی خۆی كرد و تاوانبار كرا. ئێمە ڕیفراندۆمان بۆ چارەسەری كێشەكان كرد، ئەگەر بیمانویستایە یەكسەر سەربەخۆیی رابگەیەنین، ئەو كاتە راماندەگەیاند كە سوپای عێراق ئینهیاری كردبوو یان ئەو كاتەی عێراق نغرۆی شەڕی تایفی بوو".
بارزانی لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا داواى یەکڕێزى گەلى کورد کرد و گوتى: "داواى یەکڕێزى دەکەم، ناحەزان مه‌به‌ستيان جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور نييه و ده‌يانه‌وێت هه‌يبه‌ت و كه‌رامه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بشكێنن، ئێستاش به به‌غدا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستییان چاره‌سه‌ره فه‌رموون چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت مه‌به‌ستیان شكاندنی كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و تێكدانی هه‌رێمی كوردستانه به دڵنیاییه‌وه ده‌لێم هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی قاره‌مان و خه‌ڵكی كوردستان خۆیان فیدا ده‌كه‌ن ئێمە مردن ههڵدهبژێرين ناهێڵين كه‌رامه‌تى ئێمه بشكێت".
مەسعود بارزانی جەختى لەوەش کردەوە کە مومكين نييه ئه‌م دۆخەى ئێستا قبوڵ بكرێت و كه‌ركووك ناسنامه‌ى كوردستانييه.
هەروەها گوتیشى: "دەنگی سێ ملیۆن کەس بۆ سەربەخۆیی مێژووى تۆمار کرد، بە هیچ کەس ناسڕدرێتەوە، به‌ڵام كۆسپ درووست كرا ئه‌گه‌ر خیانه‌ته‌كه نه‌بووایه ئێستا دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی تر ده‌بوو".
لەبارەى پلە و پۆستى خۆى مەسعود بارزانى گوتى: "به‌رزترين پله‌و پايه بۆ من پێشمهرگايهتييه، دڵنياتان ده‌كه‌م من له‌گه‌ڵتان ده‌بم و من پێشمه‌رگه‌ى ئێوه دەبم".