Zana Natık Kerem
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، دوو تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکرابوون لە پارێزگای کەرکووک لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگرییەوە دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکانییدا، دانیان بەوەداناوە کە لە ٢٠٢٠وە چوونەتە ناو داعش و راسپێردراون تا کارمەندانی ئەمنی و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکووک تیرۆر بکەن.
باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، دادوەریی لێکۆڵینەوە بڕیاریداوە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.