Mazın Asad
07 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2016
ئەنقەرە
تورکیا لە ماوەی پێنج ساڵی دواییدا بە بڕی یەک ملیار و 39 ملیۆن دۆلار چوکلێتی ھەناردەی دەرەوەی وڵات کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی ئامارەکانی تورکیا دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، تورکیا لە ھەناردەکردنی چوکلێت سەرنج رادەکێشێت و بەم پێیەش، تورکیا لە ساڵی 2011 بە بڕی 161 ملیۆن و 790 دۆلار و لە ساڵی 2012 بە بڕی 179 ملیۆن و 676 ھەزار و151 دۆلار و لە ساڵی 2013 بە بڕی 204 ملیۆن و 536 ھەزار و 393 دۆلار و لە ساڵی 2014 بە بڕی 269 ملیۆن و 721 ھەزار و 167 دۆلار چوکلێتی ھەناردە کردووە و ساڵی رابردووش رێژەکە بۆ 223 ملیۆن و 559 ھەزار و 970 دۆلار بەزربووەوە.
بەپێی ئامارەکان، تورکیا لە نێوان ساڵانی 2011 تا 2015 بە بڕی یەک ملیار و 39 ملیۆن دۆلار چوکلێتی ھەناردە کردووە.
ھەر بەپێی ئامارەکان عێراق بە پلەی یەکەم دێت لە ھاوردەکردنی چوکلێت لە تورکیا کە بڕەکەی 46 ملیۆن و 630 ھەزار دۆلارە، لە دوای ئەویش سعوودیە بە پلەی دووەم دێت کە بڕەکەی 16 ملیۆن و 245 ھەزار دۆلار و ئیمارات بە پلەی سێیەم دێت کە بڕەکەی 14 ملیۆن و 542 ھەزار دۆلار و لیبیاش بە بڕی 13 ملیۆن و 609 ھەزار دۆلار و وڵاتی میسریش بە بڕی 12 ملیۆن و 173 ھەزار دۆلار دوای عێراق دێت.
ھەروەھا ھەریەک لە سووریا، لوبنان، رۆمانیا، بولگاریا، کازاخستان، تونس، سودان، ئیسرائیل، یەمەن، ھیند، ئۆکرانیا، قەتەر و کۆماری ئەفریقای باشوور لە سەرووی ئەو وڵاتانەن چوکلێت لە تورکیا دەکڕن.
لە لایەکی دیکەوە تورکیا بە بڕی 14 ملیۆن دۆلار چوکلێتی لە ئەڵمانیا ھاوردە کردووە و بەلجیکا و ئیتاڵیا بە پلەی دووەم و سێیەم لەو رێژەیە دێت.