Hamza mansur
07 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2016
غەززە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥٠ بارهەڵگر لە هاوکارییە مرۆییەکانی توركیا لە رێگای دروازەی كەرەم ئەبو سالم گەیشتە كەرتی غەززە.
دەروازی سنووری كەرەم ئەبو سالم تاكە رێگای سنوورەییە بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەززە.
بەڕێوەبەری سنووری كەرەم ئەبو سالم، مونیر غەلبان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ئەمڕۆ٥٠ بارهەڵگر کە بەسەرجەمیان دوو هەزار تۆن هاوکاری مرۆیی تورکیایان بارکردبوو گەیشتە كەرتی غەززە.
غەلبان ئاماژەی بەوەیش دا، هاوکاریان لە برنج و شەكر و جلوبەرگ و پێڵاو پێکهاتوون و رەوانەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی دەكرێن و دواتر بەسەر هەژار و كەم دەرامەتەكان دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل، بڕیاریان دا دەروازەی كەرەم ئەبو سالم بکەنەوە بە مەبەستی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی توركیا بە كەرتی غەززە.
هەفتەی رابردوو، چوار بارهەڵگری هاوكاری مرۆیی توركی لە رێگای دەروازەی كەرەم ئەبو سالم گەیشتە كەرتی غەززە و لە ناو ئەو هاوكارییانەدا ژمارەیەک یاری منداڵان هەبوو کە بەسەر 109 منداڵی بێ سەرپەرشت دابەش كران.