Hemin Hüseyin
21 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
هه‌ولێر-AA
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایده‌گه‌یه‌نێت كه دەستیان بەسەر زیاتر لە دوو تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی قاچاغ‌دا گرتووه كه له‌ژێر كاغه‌زدا شاردرابووه‌وه و به‌نیازبوون له ئێرانه‌وه بیگوازنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، مه‌سعود باتێلی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌مڕۆ بڕی ٢ تۆن و ٢٣٤ گرام ده‌رمانی قاچاغ لەنێو ئۆتۆمبێلێکدابوو، به‌نیازبوون له ئێرانه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بیگوازنه‌وه به‌ڵام له لایه‌ن كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا".
باتێلی راشیگه‌یاند كه ده‌رمانه‌كان لەژێر پەڕەی A4 دا شاردرابوونەوە و ویستوویانه بەشێوەیەکی نایاسایی بھێنرێتە ھەرێمی کوردستانەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران گوتیشی: "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه رووبدات بۆیه ئێستا له دۆسیه‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه له به‌شی یاسایی و دوای ئه‌وه‌ش ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت بۆ ئیجرائاتی پێویستی له‌گه‌ڵ دا بكرێت".