واشنتۆن
راوێزکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا سۆزان رایس، لە میانی بەشدارییکردنی لە مونتەدای فیکر لە واشنتۆن، باسی کۆبوونەوەی گروپی١+٥ و ئێرانی کرد و رایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا گرنگ ئەوەیە داواکارییەکان پێشکەش بە ئێران کراون کە گرنگترینیان ئەوەیە ئێران پێی رازی بێ.
لەبارەی نیگەرانیی ئیسرائیل و قسەکانی ناتانیاھۆ لەبارەی ئەو داواکاریانەوە، رایس گوتی: "لە ھەموو شتێ گرنگتر ئەوەیە سەرەتا ڕەزامەندیی لەسەر ئەو داواکارییانە بدرێ، ئەوکاتە ھەرلایەک ناڕازی بوو دەتوانێ حوکمی خۆی بدات بەسەر ئەو داواکارییانەدا. ھەرچەندە ھێشتا لەبارەی داواکارییەکانەوە نەگەیشتووینەتە ھیچ ڕێککەوتنێ، بۆیە ھێشتا زووە حوکم بدەین لە سەر ئەو داواکارییەدا."
لەبارەی دەستپێکردنەوەی خولێکی دیکەی دانوسەندن لەگەڵ ئێران لە ٢١-٢٢ ی تشرینی دووەم، رایس رایگەیاند: ئەگەر ئێرانییەکان عاقڵ بن ئەو ڕێککەوتننامەیە قبوڵ دەکەن، چونکە ئەڵتەرناتیڤی ئەو ڕێککەوتنە فشاری زیاتر دەبێ بۆ سەر ئێران.