Fahrettin İbrahim
17 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2015
بە پێی راگەیەنراوێکی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ندین به‌ره‌دا هێرشێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعشی تێك‌شكاند و زیاتر له 70 داعش كوژران و سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕیژكراو تێك‌شكان.
بە پێی راگەیەنراوەکەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانان لەو شەڕەدا پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە و زیاتر له 25 هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش و له چاودێریكردنی ناوچه‌كه‌شدا به‌رده‌وامن.
ئەوەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەکەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانە:
راگه‌یاندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ندین به‌ره‌دا هێرشێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعشی تێك‌شكاند.
زیاتر له 70 داعش كوژران و سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕیژكراو تێك‌شكان.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 1600ی 16ی كانوونی یه‌كه‌م، له به‌ره‌كانی ناوه‌ران، باشیك، ته‌ل ئه‌سوه‌د، خازر و چیای زه‌رتك چه‌ندین په‌لاماری گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعشی تێك‌شكاند و زیاتر له 70 تیرۆریستی كوشت. ئه‌م په‌لامارانه خۆتاقیكردنهوهیهكی داعش بوو بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شكسته گه‌ورانه‌ی له مانگه‌كانی ئه‌م دواییه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه به‌ریانكه‌وت.
له‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌دا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 11 ئۆتۆمبیلی داعش تێكشكێندران، كه 3یان بۆمبڕیژكراو بوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خۆكوژ. یه‌كێك له ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كان به میلان تێكشكێندرا و هه‌ر سێ ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوهكانیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌نده‌قه‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه و گونده نزیكه‌كان بلدۆزه‌ریان یاوه‌ر بوو.
وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه فڕۆكه جه‌نگیه‌كان زیاتر له 25 هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش و له چاودێریكردنی ناوچه‌كه‌شدا به‌رده‌وامن. گوشاره‌كانی دژ به داعش به‌رده‌وامن وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێگه‌ی گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكاری لێ بڕی، كه مۆڵگه سه‌ره‌كیه‌كانی له عێراق و سوریا به یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه ، به‌ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی 47 یشه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
16/12/2015