Mohamad Misto
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریداوه ئاگربه‌ستی مرۆیی له سووریا رابگه‌یه‌نرێت، رژێمی سووریا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچەی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
به پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له پێگه‌ی به‌رگریی شارستانییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌كاتژمێر سێی بەرەبەیانەوە هێرشه‌كان بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و له ئەنجامدا له ناحیه‌ی ریحان پێنج مەدەنی و له شارۆچكه‌ی دوما 10 كه‌سی مەدەنی له دوو خێران و له حه‌رستا یەک مەدەنی کوژراون.
به‌م جۆره به‌و پێنج مەدەنییەی کە دوێنێ له هێرشێكدا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات کوژراون، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه له هێرشه‌كانی رژێمی سووریادا، 21 كه‌سی مەدەنی کوژراون.
ئێواره‌ی دوێنێ رژێمی سووریا به چه‌كێك كه گازی كلۆری تیایدا به‌كارهاتووه هێرشی كرده سه‌ر ناحیه‌ی شیفۆنییه و له ئه‌نجامدا، 16 كه‌سی مەدەنی كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌ركه‌وت.