Mohammed Baqi Hussein
25 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2016
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سەربە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاریدا كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له سه‌باره‌ت به كردنه ئامانجی خه‌ڵكی سڤیل له هێرشه‌كانی حه‌له‌بدا ئه‌نجام بدات.
لهڕوونكردنهوهیهكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووە کە كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (به‌كاتی هه‌ولێر) كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستپێده‌كات و به‌كراوه‌یی به‌ڕووی مێدیاكاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زانراوه كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواكاریی بەریتانیا ئه‌نجامده‌ده‌رێت.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كاندا 21ی ئه‌م مانگه كۆبووه‌وه و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا یه‌كتریان تۆمه‌تبار كرد، به‌ڵام هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی راستەقینە تۆمار نه‌كرا.
له شاری نیویۆركیش هه‌فته‌ی رابردوو ده‌سته‌ی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی سووریا دووجار كۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌توانرا بگه‌نه بڕیارێك بۆ درێژه‌دان به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست.
له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی شەش رۆژی رابردووی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیا بۆسه‌ر ناوچە سڤیل نشینەکانی پاریزگای حەلەب باکووری سووریا، 323 كه‌س كوژراون و هه‌زار 334ی دیكه‌ش بریندار بوون.