Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
تاران- AA
دوای کۆتاییهاتنی لووتکەی سێقۆڵیی تورکیا-ئێران-رووسیا کە لە تاران پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، راگەیەنراوێکی هاوبەش بڵاوکرایەوە.
له راگهیهنراوهکەدا، جه‌خت له باوه‌ڕبوون به‌وه كراوه‌ته‌وه كه ناكۆكییه‌كانی سووریا به په‌نابردنه به‌ر بژارده‌ی سه‌ربازیی چاره‌سه‌رناكرێن و له رێگای پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه ده‌تواندرێت كۆتایی به ناكۆكییه‌كان بهێندرێت.
هەروەها بڕیار لەسەر ئەوە درا، تورکیا، رووسیا و ئێران بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ رۆحییەتی هاریکاریی ئاستانادا دۆخی ئیدلب تاوتوێ بکەن.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا، جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و رێگریی لە لاوازکردنی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ کرایەوە.