Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2016
بهرهی توركمانی عێراق و یهكێتی گهنجان و فێرخوازانی تورکمان ئێلی سوپاسنامهیان ئاراستەی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد.
لە رێوڕەسمێكدا كە لە بینای توركمان نێلی لە هەولێر بەڕێوەچوو، سوپاسنامە ئاراستەی هەریەكە لە ئاژانسی ئانادۆڵو، تەرەتە، مانگی سووری توركی و كەناڵی تەلەفزیۆنی توركمەنێلی كرا.
هەریەک لە سەرنووسەری پەخشی شێوەزاری سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو ساڵح بیلیجی، نوێنەری تەرەتە كوردی لە هەولێر هارون ئایكاچ و بەرپرسی یارمەتییەكانی مانگی سووری توركی لە عێراق شەفەق لۆستار، سوپاسنامەیان لەلایەن پەرلەمانتاری بەرەی توركمانی عێراق مەعروف ئایدن-ەوە پێشكەش كرا.
لەمیانی پێشكەشكردنی سوپاسنامەكاندا ئایدن مەعروف وتەیەكی پێشكەش كردو گوتی: "كۆماری توركیا خاوەندارێتی لە توركمانە ستەملێكراوەكانی سووریا و توركمانەكانی عێراقیش كرد. هێشتا یارمەتییەكانی توركیا بەردەوامە. شانبەشانی یارمەتییەكانی مانگی سووری توركی و ئافاد و تیكا و خانەكانی تورك، ئاژانسی ئانادۆڵو، تەرەتە ئاواز، تەرەتە خەبەر، تەرەتە كوردی و كەناڵی توركمەنێلی، دەنگی توركمانی كەمپەكانی پەنابەران و نەتەوەكانی دیكە بە جیهان دەگەیەنن. ئەمە كارێكی گرنگە و ئێمە ستایشی ئەو دامەزراوانە دەكەین".
هەروەها مەعروف سوپاسی دەزگاكانی مانگی سوور و ئافاد و تیكا كرد بۆ ئەو یارمەتییە مرۆییانەی كە پێشكەشیان كردووە وگوتی: "ئێمە لەم ناوچەیەدا پێكەوە بە براییەوە جوانین. ئێمە لێرە لەگەڵ كورد پێكەوە دژین. كورد برای ئێمەن. ئینشائەڵڵا 2016 ساڵێكی خۆش دەبێت بۆ هەموو جیهان. ئینشائەڵڵا كۆچبەران و ستەملێكراوەكەمان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان و ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە".
سەرنووسەری پەخشی شێوەزاری سۆرانی ئاژانسی ئەنادۆڵو ساڵح بیلیجی-ش لە رێوڕەسمەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد و دووپاتی كردەوە، كە بەردەوامدەبن لە گەیاندنی پێشهاتەكانی هەنووكەیی ناوچەكە و دەنگی ستەملێكراوان.