Sangar Hamad Azeez
02 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2016
سێرت
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە شارۆچکەی ئێروهی سەربە پارێزگای سێرت و پەککەوتنی شەقامەکان، ئافرەتێک کە لەسەروبەری لە دایکبوونی منداڵەکەی بوو لەلایەن ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری سەربەفر برایە نەخۆشخانە.
بە گوێرەی زانیاریەكان، ئافرەتێكی تەمەن ٣٦ ساڵ بەناوی سەعدیە پۆڵات لە گوندی گێدیكاشار پەیوەندی بە تیمی فریاگوزاری كردووە و داوای ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری كردووە بۆ نەخۆشخانەی لەدایكبوون.
بەهۆی ئەوەی لەم جۆرە رەوشەدا ئۆتۆمبێلی ئاسایی ناتوانێت لەسەر بەفر رێبكات، بۆیە تیمەكانی فریاگوزاری بە ئۆتۆمبێلی سەر بەفری زنجیرکراو ئافرەتەكەیان بردە نەخۆشخانەی ناوچەكە بەڵام بەهۆی ناجێگیری رەوشی تەندروستی ئافرەتەكە، بڕیاریاندا ئافرەتەكە ببنە نەخۆشخانەی پارێزگای سێرت.
دوای ئەوەی كە سەعدیە لە نەخۆشخانەی سێرت منداڵەكەی بوو سوپاسی تیمی فریاگوزاری كرد گوتی: "ئەوان بەهانامەوە هاتن و گیانی من و منداڵەكەمیان لە مردن رزگار كرد".