Abdullah Shukur
01 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ھەوڵدەدرێ یارییەکی ھاوشێوە لە موسڵیش نیشان بدرێت. پێچەوانەی پێکھاتەی مەزھەبی و ھەستیاری کلتووری ناوچەکە، ھەوڵدەدرێ ئەم یارییە بە ملیشیا شیعەکان و رێکخراوەکانی تیرۆریستی درێژکراوەی پەکەکە لەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت. ھاوکات پێویستە ئەم یارییە تێکبدرێت. لە کاتێکدا کە تەلەعفەر کەوتووەتە باکووری موسڵ. لەم شوێنە تورکمانەکان دەژین. لێرەوە دەمەوێت ئەوە بە بیربخەمەوە کە ھەرئۆپەراسیۆنێکی سەر موسڵ ئەوا تەلەعفەریش تیایدا دەکرێتە ئامانج. ئێمە وەک تورکیا لەم بڕوایەداین کە بە ھاماھەنگی چینەکانی ناوچەکە. بە تایبەتی بە پشتیوانیکردنی عەرەب و تورکمانەکان موسڵ لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگار بکرێت".