Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
كه‌ركووك
د. بورهان عومه‌ر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوچاری ئاسته‌نگ بوون بۆ چاره‌سه‌ریی رووداوی پێوه‌دانی مار و دووپشك.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د.بورهان عومه‌ر ریگه‌یاند: "داواكاری فه‌رمیمان ئاڕاسته‌ی به‌غدا كردووه بۆ ناردنی ده‌رمانی دژی پێوه‌دانی مار و دووپشك. ماوه‌ی دوو مانگه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌غدا هیچ ده‌رمانی دژی پێوه‌دانی مارو دووپشكی بۆ كه‌ركووك نه‌ناردووه. له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌و رووداوانه‌ش رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، ئه‌وه‌ش ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه".
ئەو گوتیشی: "له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانەی به‌هۆی پێوه‌دانی دووپشكه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانی ته‌ندروستی كه‌ركووكیان كردووه، گه‌یشتووه‌ته 19 كه‌س. سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌رمان به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه چاره‌سه‌ر كراون و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
د. بورهان عومه‌ر، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی پێوه‌دانی مار و دووپشك و گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی بێ ئومێد بووین له پشتیوانییه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، له رێگه‌ی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووكه‌وه داوامان كرد. له دوایین كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵی، پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌ڵێنی دا كه ده‌رمانی ههردووكیانمان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات".
به‌هۆی كێشه‌ی نه‌بوونی ده‌رمانی دژی پێوه‌دانی مار و دووپشك له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووكدا، له ماوه‌ی مانگی رابردوودا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو رۆژ پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئازادی كه‌ركووك، خۆپیشاندانیان ساز كرد.