Mazın Asad
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
موغڵا
سێ سەرباز دەستگیرکران کە لەکاتی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچیدا ھەوڵیان دا لە ئۆتێلێکی شارۆچکەی مارماریسی سەر بە شاری موغڵا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بکوژن.
دوای ئەوەی لە نزیک گەڕەکی چەتیبەلی سەر رێگەی موغڵا و مارماریس ھەوڵدرا ئۆتۆمبێلێک بوەستێندرێت و لەسەر پەیوەندییکردن بە پۆلیسەوە، ھێزەکانی ئەمنی تورکیا بۆ شوێنی رووداوەکان چوون.
تیمەکانی پۆلیس دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە، سێ سەربازییان دەستگیر کرد کە لەکاتی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچیدا ھەوڵیان دابوو لە ئۆتێلێکی شارۆچکەی مارماریسی سەر بە شاری موغڵا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بکوژن.
رائید تانەر بەربەر کە لە تیمی فریاگوزاری سوپای تورکیا بوو لەگەڵ ئەفسەر ئیلایاس یاشار و گۆکھان گوچلو لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گواسترانەوە.
ھاوکات لە پێناو دەستگیرکردنی چوار گومانلێکراوەکەی دیکە کە بۆ دارستان ھەڵاتن، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئاسمانی و وشکایی دەستی پێکرد.
جێگەی باسە لەکاتی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچیدا کە چەند سەربازێک ھەوڵیان دابوو لە ئۆتێلێکی شارۆچکەی مارماریسی سەر بە شاری موغڵا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بکوژن و دواتر ھەڵاتن، ١٩ کەس لەوبارەیەوە دەستگیر کرابوو.