Hemn Osman
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2015
كه‌ركووك
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی بارودۆخی په‌نابه‌ران، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق جان كوبیس، سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئیداری شاره‌كه‌دا كۆبووه‌وه.
بۆ چاودێری كردنی دۆخی په‌نابه‌رانی ناوچه‌كه له نزیكه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری، كوبیس له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ناوه‌ندی شار له‌گه‌ل پاریزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی كه به‌داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز كرد.
لای خۆیه‌وه، كوبیس باسی له‌وه كرد كه عێراق به قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه، له‌به‌رئه‌وه گرنكه كه‌وا دانیشتوانی كه‌ركووك ده‌رگایان به‌ڕووی په‌نابه‌ران و لێقه‌وماواندا كردووەته‌وه.
گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ل به‌ڕێز كه‌ریم، باسمان له دۆخی گشتی كه‌ركووك كرد. خۆشحاڵم به بوونم لێره. وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر له‌م شاره‌دا كه خۆی هه‌زاران كێشه‌ی هه‌یه، زۆر واتایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌لای ئێمه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای پشتگوێ خستنی شاره‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه، شاره‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێ. ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماده‌ی پێشكه‌ش كردنی پشتیوانین".
له به‌رامبه‌ردا، پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌وا كوبیس بۆجاری دووه‌مێتی سه‌ردانی شاره‌كه‌یان ده‌كات و گوتی: "خۆشحاڵین به‌و گرنگییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به شاره‌كه‌ی ده‌دات. به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر دووه‌مین كه‌مپیی په‌نابه‌ریمان له باكووری خۆرئاوای شاره‌كه كرده‌وه كه هه‌زار و 680 چادر له‌خۆ ده‌گرێت. دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌مپه پاڵپشتیه له كه‌ركووك. هه‌ردوولامان بۆچوونه هاوبه‌شه‌كانمان له‌باره‌ی كار‌و پرۆژه‌كان به ئاراسته‌ی داهاتووی كه‌ركووك خسته‌ڕوو".