Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
29 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2016
ئەنقەرە
وەزیری ناوخۆی تورکیا بەشداری لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی کەناڵی تەرەتە خەبەری تورکیا و کرد و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەفکان ئالا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتووەتە ١٨ ھەزار و ٤٤ کەس، ژمارەی دەستبەسەرکراوان نۆ ھەزار و ٦٧٧ کەس و ھاوکات پاسەپۆرتی ٤٩ ھەزار و ٢١١ کەس ھەڵوەشاوەتەوە.ئالا ئاماژەی بەوانە كرد كە لە ریزەکانی سوپا دوورخراونەتەوە لە ھەمان کاتدا پلەکانیشیان لێسەندراوەتەوە و گوتی: "ھەروەکو چۆن ئەم پلە سەربازیان لە لایەن گەلەوە دەبەخشرێت بەھەمان شێوەش گەل دەتوانێت ئەو پلە سەربازیانە وەربگرێتەوە".