Arif Yakıcı,Andaç Hongur
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە میانی پرۆگرامی مەشقپێکردنی کارمەندانی ئەمنیی تایبەتدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی هۆبەی چاودێریی ئەمنیی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوەکرد دەیانەوێت سەرنجی جیهان و ئەوانەی بەدواداچوون بۆ رووداوەکانی ناوچەکە دەکەن، بۆ هێرشەکانی سەر عەتمە رابکێشن و رایگەیاند:
''هەر لەبەر ئەوەش داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو هاووڵاتییە سڤیلانە دەکەم کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێک بە رۆکێت بۆ سەر کەمپی عەتمە کە دەکەوێتە بەرامبەر شارۆچکەی رەیحانڵی، گیانیان لەدەستدا. ئەوەی کە کێ چییە و چی کردووە زۆر روون و ئاشکرایە. ئەوەی کە چەکەکەی داوە دیارە، ئەوەش کە بەکاریهێناوە دیارە، ئەوەش کە چەکەکە ئاراستەی کێ کراوە، ئەوەش دیارە. پەیەدە تیرۆریستە و هاوشێوەی پەکەکەیە''.
سولەیمان سۆیڵو باسی لەوەکرد ئەمریکا چەکی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان دابیکردووە و ئەمەش شتێک نییە کە بتوانرێت بشاردرێتەوە، جەختی لەوەشکردەوە جیهان کە باس لەوە دەکات گرنگیی بە قوربانیی لە ریزی هاووڵاتییانی سڤیلدا دەدات، پێویستە لێرەدا قسەیان هەبێت.