Hemın Othman Mohammed
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌لمار مهمهدیارۆڤ ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا ئازهربایجانییهكهیدا تاوتوێی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه كراوه كه له‌سه‌ر سنووری ئازه‌ربایجان-ئه‌رمینیا روویانداوه./..
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر سنووری ئازه‌ربایجان-ئه‌رمینیا شه‌ڕ و پێكدادانێكی توند روویداوه و، به‌و هۆیه‌وه سوپای وڵاته‌كه‌ی زیانی به‌ركه‌وتووه..